په‌پوولــــــــــــــــــــــــــــــــه
ئه‌ی په‌پووله‌ی باڵ نه‌خشین
خه‌می چیت هه‌یه له‌ژین؟
ده‌فری له‌م چڵ بۆئه‌و چڵ
له‌ناو باغ و له‌سه‌ر گوڵ
زۆر جوان و وه‌فاداری
له‌هه‌موو شوێنێ دیاری
ئێسک سووک و باڵ نه‌خشین
سه‌ما ده‌که‌ی له‌بۆ ژین
خنجیله‌و ورد‌و ره‌نگین
تۆ بێزار نابی له ژین
هه‌ر ڕۆژێ له باغێكی
له سه‌ر چڵی دارێكی
ته‌نیا هۆگری گوڵ بوویت
ناتوانی بێ گوڵ بژیت
خالید شه‌یدا
